دەیان کادری یەکێتی دژی حیزبەکەیان هەڵوێست وەر دەگرن

دەیان کادری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەرەوە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەوەی لە ئەڵمانیا بە ناوی کۆنفرانس کراوە، هیچ بنەمایەکی کۆنفرانسی تێدا نەبووە و دانی پێدا نانێن.

لە پەیامەکەیاندا دەڵێن: لە دوسلدۆرف/ ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە کۆبونەوەیەک کرا، کە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەڵمانیای تێدا بەشدارنەبوون، کەچی لەپڕ ناوی لێنرا کۆنفرانس، کەهیچ بنەمایەکی کۆنفرانسی تێدا نەبوو وپێشتر دانانی ستافەکەو هەموو شتێک پلانی پێشوەختەی بۆ دانرابوو. ئێمە لێرەدا نامانەوێ بچینە وردەکاریەکانەوە چونکە بەنامە تەواوی وردەکاریەکانمان بەرزکردۆتەوە.

ئەو کادرانەی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵایندا کە ١٠ لێپرسراوی کەرت و گارگێڕانی کەرتی ڕێکخستن و کادرانی بوارە جیاجیاکانی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئۆنلاین تێیدا بەشداربوون  ئاماژەیان بەوە کردووە ” ئەو کۆبونەوەی دوسلدۆرف لەبەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٢ کەستافێکی تێدا تەعینکرا، بەهیچ شێوەیەک بەکۆنفرانسی نازانین وهیچ بنەمایەکی کۆنفرانسی نەبوە، بۆیە ئێمە لێبڕاوانە ڕەتی دەکەینەوە”.

ئەو گرووپە، ڕاگەیەنراوەکەیان بە ناوی (ستافی کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئەڵمانیا) بڵاو کردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر