ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێکی داواکراو هەڵهاتوو لەدادگا دوای دووجار هەڵهاتنی لەدەست هێزە عیراقیەکان دەستگیردەکات .
لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای دیالە بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاووڵاتییەکی مەسیحی بە ناوی ( رەمسیس بطرس ) دانیشتووی بەغدا .
تیرۆریست ( عومەر وحید خەزرەجی ) لەلایەن هێزە عیراقییەکان دەستگیردەکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دووجار هەڵدێت و دواجار خۆی دەگەیەنێتە سنووری سلێمانی .
پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی وردلەسەر ئەم کەیسەکراو زانیاری دروست لەسەر داواکراو دەستکەوت .
دوای رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ، دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ، لەئۆپراسیۆنێکدا شەوی ٣٠ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، تیرۆریستی هەڵهاتوو لە یاسا پاش گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان و هەوڵدان بۆ هەڵهاتن ، توانرا دەستگیربکرێت و رووبەڕوو دادگا بکرێتەوە .
♦بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
١ / ١ / ٢٠٢٣