درۆنێک لە نزیک کامپی جێژنیکانی ناحیەی بەحرکە لە هەولێر کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانی نەبووە.
تۆڵه مه‌هدی خۆشناو، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی به‌حركه ڕایگه‌یاند، درۆنه‌كه له چۆڵه‌وانیدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
گوتیشی: هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، درۆنەکە هی چاودێری بووە.