سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی کوالێتی بەنزین و گاز دەکۆلێتەوە .
لە رێکەوتی ٢/٨/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) بە ئامادەبوونی خاتوو دادوەر ( سھام عبدالقادر نبی ) جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی پێشوازیان کرد لە بەرێز ( فەلاح مولود اسماعیل ) بەرێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە یاوەری بەرێز ( ھاوبەش خلیل محمود ) بەرێوەبەری تاقیگەی ناوەندی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وە کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ باس کردن لە کوالێتی بەنزین و گاز و بەرز بونەوەی نرخەکانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان .. ھەروەھا باس لە چۆنیەتی بەدواداچوون کرا لە سەرپێچیەکان کە لە لایەن ھەندێک لە بەنزینخانەکان ئەنجام دەدرێت و شێوازی سزاکان تاوتۆ کرا ھەروەھا باس لە کوالێتی گاز کرا کە لە لایەن خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکان بەکاردێت وە بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی جەختی کردەوە لە سەر گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لە لایەن لایەنە پەیوەندی دارەکان چونکە بوونی کوالێتی خراپی بەنزین و گاز مەترسی دەخاتە سەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان و تەندروستی ھاولاتیان ھەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزیان بریاری دا بە ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ داخستنی ئەو پالاوگانەی کە بەبێ مۆلەت و بە نایاسایی کار دەکەن لە کوردستان بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە بوونی بەنزین و گازی کوالێتی نزم .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر