تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات

ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە سلێمانی ڕوویان لەهەڵکشانە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە پارێزگای سلێمانی ڕوویان لە هەڵکشان کردووە بۆئەو مەبەستە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین تکایە پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزییەکان بن ئەوەش بە جێ بەجێ کردنی هەنگاو ڕێنماییەکانی خۆپاراستن کە لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش…
١- بەکارهێنانی ڤاکسین.
٢- بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.
٣- دەستشتنی بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی دەستت بە کەرەستە و ئامێرەکانی چواردەور.
٤- پاککردنەوەی دەستەکانت بە جێڵی پاککەرەوە (تعقیم) .
٥- دوورکەوتنەوە لە قەڕەباڵغی .
٦- ڕەچاوکردنی دووری نێوانتان لەکاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی کەم (٢) مەتربێت.
٧- سەردانی نەکردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە
هاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان بەڕێز ئاگادار دەکاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێکی دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا بکەن کە پزیشکی پسپۆڕیی تێدایە ،
وەک کلینکی ڕاوێژکاری شەهید د.هێمن تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە سەعات (٨) ی بەیانی ـــــــ بۆ (۱۰) شـــەو
سەنتەری کلینیکی ڕاوێژکاری عەلی ناجی لە
سەعات( ٨) ی بەیانی ـــــــ بۆ( ۷) ئیوارە کراوەن بە ڕووی هاوڵاتیاندا.
بەهیوای پابەندبوون تەندروستی باش بۆ هەمووان .

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی

ھەواڵی زیاتر