لە سبەینێوە پلەکانی گەرما لە ھەرێم 50 پلە تێدەپەڕێنێت

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پارێزگا و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجامی چالاكبوونی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆ، زۆر گه‌رمتر ده‌بن، به‌ جۆرێك له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ ده‌گاته‌ 47 پله‌ی گه‌رمی، دهۆك ده‌گاته‌ 45 پله‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌گاته‌ 46 پله‌ی سه‌دی و كه‌ركووكیش ده‌گاته‌ 47 پله‌. له‌ گه‌رمیانیش ده‌گاته‌ 47 پله‌ و له‌ باشووری گه‌رمیان ده‌گاته‌ 48 پله‌. ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش 45 پله‌ ده‌بێ و ئیداره‌ی سۆران 44 پله‌ ده‌بێ.

ھەواڵی زیاتر