حکومەتى هەرێم شەش بڕیارى دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان شەش بڕیارى دەرکرد، لەناویاندا درێژکردنەوەى داشكاندنی رێژەی ١٥% لە قەرزى پێشینەکان.  

دەقى بڕیارەکان:  

١. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەو پێشینانەی حكومەت كە پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و لێخۆشبوونی تەواوی سزای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.  

٢. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەسەدا پازدە لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزرا، ئاو) بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا ٩٠ رۆژی كار لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكومەت بكەڕیننەوە.  

٣. بڕگەكانی سەرەوە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان (مساهمات صندوق الضمان الإجتماعي) تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی (الضمان الإجتماعي)یش دەگرێتەوە بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بە شێوەی نەقد بە یەكجار بدات لەماوەی دەستنیشانكراو لەسەرەوە.  

٤. لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حكومەت لەو ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.  

٥. بڕگەگەكانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێكبخرێت و قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاری بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە و لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ رێكخراوە.  

٦. پێدارنی دەسەڵات بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەكاربەرەكان بە شێوازی (تقسیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.  

فەرمانگەی میدیا و زانیاری  

١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢  

ھەواڵی زیاتر