ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

ەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و بە مەبەستی “رێگریکردن لە دیاردەی گزی کردن” بڕیاریانداوە لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لە کاژێر 6:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 10:30 خولەک ئینتەرنێت رابگرن.

بڕیاری راگرتنی ئینتەرنێت لە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2021-2022 و لە رۆژی 27ی ئەم مانگە جێ بە جێ دەکرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێ: لەژێر چاودێری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی “رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش) كردن” لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناخی 12 ی ئامادەیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە کاژێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی گزیکردن “(غەشكردن) هێڵەكانی ئینتەرنێتە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لەدیاردەكە، ئەم هەنگاوە ساڵانە بەهەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت.”

بەپێی نووسراوی ژمارە 226ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لەسەرە و بۆ کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت نێدراوە، تێیدا هاتووە ” هاوکاریتان دەبێتە مایەی رێگری و نەهێشتنی دیاردەی ئاماژەپێکراو [گزیکردن]، ئەمەش خزمەتێکی گەورەی کۆمەڵگا و پاراستنی مافی گشتی و قوتابیانە و هەستکردنێکی گەورەی بەرپرسیارییەتییانەیە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی.”

ھەواڵی زیاتر