کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند، دوێنێ مووشەکێک بەر کێڵگەی کۆرمۆر کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو
دانەگاز دەڵێ: دوو کارمەند بەسووکی بەرکەوتن و چارەسەرکران، ئێستا گەڕاونەتەوە سەرکار و کارکردن و بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەبێ پچڕان بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن و ئاسایشی کێڵگەکە بەهێزترکراوە