لە سلێمانی 38 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە:

لە چوارچێوەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لە ئەنجامی تۆمارکردنی ( ٢٩ ) سکاڵا کە لەلایەن ( ٣١ ) هاوڵاتیەوە تۆمارکراوە ( ٣٨ ) تۆمەتبار دەستگیردەکەن ،
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و ترساندن و هەڵخەڵەتاندن و
چەندین تاوانی جۆراوجۆر ، کە لە ڕێگەی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیال میدیاوە ئەنجام دراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە .
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز
( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی بەگژداچونەوی توندوتیژی دژ بە ژنان ، ڕێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە . دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران ، بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( ٢ ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان و تاوانی سۆشیال میدیا ، لەدوای تۆمارکردنی ( ٢٧ ) سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە کەزۆربەیان لەڕەگەزی ( مێ ) و تۆمار کردنی ( ٢ ) سکاڵا وەک مافی گشتی ، توانرا لەماوەی ( ٥ ) مانگدا لە نێوان ٢٠٢٢/١/١ تاوەکو ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/٣١ ( ٣٨ ) تۆمەتبار دەستگیر بکەن سەرجەمیان لە ڕەگەزی ( نێر ) ن ،
لە نێو دەستگیرکراوەکاندا کەسانێکی تێدایە زیاتر لە تاوانێکی ئەنجامداوە ، تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و ڕووبەڕوی یاساکراونەتەوە ، لێرەوە بۆ
ڕای گشتی ڕادەگەیەنین هێزەکانمان هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کە بەهەر شێوەیەک و لەژێر هەرناوێکدا بیانەوێت تاوانێک ئەنجام بدەن ، بەتایبەتی ئەوانەی کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن .
لەگەڵ ڕێزدا

ھەواڵی زیاتر