ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا (26) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (76) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (7) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لەکەورگۆسک
دووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لەشەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی
سێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لەجووت سایدی کۆنی بەحرکە
چوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتار
پێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیش
شەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لەشەقامی حەدید و خەشەب
حەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات – هەولێر
هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.6.16