تورکیا ناوەندی سنونێی بۆردومانکرد؛ کەسێک بریندارە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردومان کرد و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکە کەسێک برینداربووە.

میدیای پەکەکە ڕایگەیاندووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی “دەوڵەتی داگیرکەری تورک”، بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی شارەدێی سنونێ-ی سەر بە شەنگالی کرد.

ھەواڵی زیاتر