بۆچی بافڵ تالەبانی ناتوانێت پشت بکاتە بەرهەم ساڵح؟

سەرەتای دەست پێکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عیراق بوو، پارتی بە دووبارە کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح ڕازی نییە و یەکێتیش نایەوێ دەستبەرداری ببێت.

دوای بەدواداچوونێکی باڵکێش، لە سەرچاوەیەکی ناو یەکێتییەوە دەستی کەوەتووە، کە بەرهەم ساڵح هۆشداری ئەوەی بە بافڵ تاڵەبانی داوە، کە ئەگەر پشتگیری نەکات بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆک کۆمار، ئەویش لە بەرامبەردا هەندێ کاردانەوەی لە بەرژەوەندی لاهور جەنگی دەبێ کە لە ساڵی پارەوە دەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بەرهەم ساڵح بە روونی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە، ئەگەر لە ململانێکان دووربخرێتەوە، بەیاننامەیەک دەردەکات و دەڵێ: دەرکردنی لاهور جەنگی نایاساییە و لە دەرەوەی پەیڕەوە و ئەو کارە تەنیا کۆنگرە دەتوانێ بڕیاری لێ بدا.

هەروەها هۆشداری ئەوەشی پێداوە کە دوورنییە لەگەڵ لاهور جەنگیدا حیزبێک دروست بکەن. بۆیە بافڵ تاڵەبانی لەم کاتەدا کە حیزبەکەی چەند گرفتێکی هەیە، ناتوانێت دژی خواستەکانی بەرهەم ساڵح بجوڵێتەوە ئەگەر بە خواستی ئەویش نەبن.

ھەواڵی زیاتر