روونكردنەوەیەك لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستانەوە.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێی دادگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
لە روونکردنەوەی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاتووە، له رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان روویدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ناخۆش و نه‌خوازراوه، بڕیارماندا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
دوێنێ دووشەممە 13ـی حوزەیران، له‌ناو دادگای سلێمانی شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵپژان له نێوان كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منی درووست بوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییه‌كه دەستبەسەر کراوە.