نێچیرڤان بارزانی: بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتەکانی عێراق دەڕوانین

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عیراق ده‌ڕوانین.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عیراق ده‌ڕوانین، هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته‌ ئاراوه.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی تویته‌كه‌ی راشیگه‌یاند،‌ به‌هیواین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عیراقییه‌کان بکات.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: “داوا ده‌که‌م هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن”.

دوێنێ شه‌و 73 نوێنه‌ری سه‌درییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و محه‌مه‌د حه‌لبووسی داواكه‌یانی قبووڵكرد.

ھەواڵی زیاتر