سه‌در زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی تایبه‌ت به‌ ره‌وته‌كه‌ی دادەخات 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كانی موقته‌دا سه‌در، بڕیاردرا زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی ره‌وته‌كه‌ دابخرێن جیا له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م: ده‌زگای (مه‌رقه‌د)ـی پیرۆز

دووه‌م: نووسینگه‌ی (ئه‌لشه‌هید)

سێیه‌م: نووسینگه‌ی تایبه‌ت

چواره‌م: ده‌سته‌ی شوێنه‌وار

پێنجه‌م: پڕۆژه‌ی (بونیان مه‌رسووس)

شه‌شه‌م: مۆزه‌خانه‌ی (شه‌هید)

نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌و 6 ده‌زگایه‌ ده‌توانن له‌ كاره‌كانیاندا به‌رده‌وام بن.

ھەواڵی زیاتر