ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2022.6.6، بەمەبەستى چۆنیەتى چارەسەرکردنى دیاردەى بڵاوبوونەوەى سەگى بێلانە و کەمکردنەوەیان لەسەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، کە جگە لەوەى دیاردەیەکى ناشارستانییان دروستکردووە، لەڕووى تەندروستیشەوە هەبوونى ئەو ئاژەڵە بێلانانە لە ناوشاردا هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان، لەدیوانى پارێزگا، لەگەڵ نوێنەرانى سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی لەدایک بوونی ئاژەڵ (MAYHEW)ى بەریتانى کۆبووینەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەبارەى پرۆژەى بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی سەگی بێلانە و ڤاکسینکردنیان لەپێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان کرد، کە پڕۆژەیەکى جیهانیە و لەچەندین وڵات جێبەجێکراوە و دەرەنجامى زۆرى هەبووە و لەمنزیکانە لەلایەن سەنتەرى ناوبراو بەهاوکارى پارێزگاى هەولێر پڕۆژەکە لەشارەکەمان ئەنجامدەدرێت، لەوبارەیەشەوە وەکو پارێزگاى هەولێر ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاوکارییەکمان بۆ سەنتەرى ناوبرا و ئەنجامدانی پڕۆژەکە نیشاندا.
ھەواڵی ڕابردوو
بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکە پارەی گەنمی جووتیوران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر