له پانێلێكی هاوبه‌شیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، ئوردن و كوه‌یت، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌كان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه و كاریگه‌ریان له شوێنێكی سنووردار ناوه‌ستێت و ته‌شه‌نه ده‌كات و راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشهكیانهی كرانه سه‌ر هه‌ولێر چه‌ند ئامانجێكیان هه‌بوو.
له پانێله‌كه‌دا، كه له ژێر ناونیشانی ” پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له باره‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: پێم وایه كێشه‌كان كاریگه‌رییان له شوێنێك ناوه‌ستن، ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كه روونه.
گوتیشی: ناكرێت كێشه‌كه به پشتگوێخستنی چاره‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ی ئاسایشی خۆراك هاتووه‌ته ئاراوه، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزینه‌وه.
هادلی گامبێڵ، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (CNBC)و به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌مانه‌وێت له سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كان قسه بكه‌ین، ئێوه ناتوانن به‌رگری له خۆتان بكه‌ن، هاوبهشهكانتان له ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو لێره‌ن، په‌یامتان چییه بۆ ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن چۆن هاوكار بن؟
مه‌سرور بارزانی: ده‌بێت به گشتیی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بدوێین، به تایبه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هێرشانه به هۆی نه‌بوونی تێگه‌یشتنی ته‌واو روویاندا. هه‌ندێك وڵات مه‌یلی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان هه‌یه به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی پێشتر له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵك بڕیاری دا چ جۆره عێراقێكی ده‌وێت، هاوپه‌یمانی درووستكرا. وه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی براوه و دۆڕاو هه‌یه.
براوه‌كان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێنن. چونكه عێراق تاكه نموونه‌یه له جیهاندا، كه ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانت هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانی حكومه‌ت پێكبهێنیت. ده‌كرێت ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه وه‌ك فشارێك بهكارهێنرابن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان كورد و سوننه و شیعه درووست كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه بكشێینه‌وه. په‌یامێكی دیكه‌شی هه‌بوو، كه هه‌ژموونی وڵاتان له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه. بۆ سنوورداركردنی ئه‌و هێرشانه پێویستی به هه‌وڵێكی فراوانی وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاتانه‌ش، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له عێراق هه‌یه.
پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت. ئێمه له عێراقدا ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌روه‌ری خۆمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه. بۆیه هه‌وڵه‌كان پێویسته به جۆرێك بن، كه زیادبوونی هه‌ژموون له عێراقدا خراپه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه، ته‌نیا هیواخواستنه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێته ئاراوه، به‌ڵام به كردار هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت و به‌رگری له خۆی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات و نه‌بێته مه‌یدانێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر، مووشه‌كی ئاراسته بكرێت و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به وڵاتانی دیكه ئه‌جێندای خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن.