بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە:


بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگە و شارۆچكە و یەكە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئەو دامودەزگایانە ئاگادار كراونەتەوە دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكوو ٦/٦/٢٠٢٢ دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە.
بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.
دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگادار كراونەتەوە لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەی لەبەردەم بڕیارەكەدا ماوە، پێویستە بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بكەن كە مامەڵەی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون دەكەن، هاوكاری بكرێن و ئاسانكاری پێشكەش بكەن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ھەواڵی زیاتر