ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەزگەکانی راگەیاندن:
پێویستە پەرلەمانی کوردستان ببێتە بەشێک لە چارەسەر نەک بەشێک لە کێشەکان.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە هۆی وەفاتی باپیری سەرۆکی پەرلەمان خرایە سبەینێ.
ئامانجی دانیشتنی پەرلەمان زەمینەسازیە تا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆی بکرێت.
سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی گرنگ بوو، بۆ توانەوەی بەستەڵەکی نێوانمان.
دەستخۆشی لە پلاسخارت دەکەین کە بڕیارە پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوە.
هەوڵبدەین دانیشتنەکانی پەرلەمان بە ئاساییی و لە کەشێکی هێمندا بەڕێوەبچێت.
هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تەنها پێکهاتەکان و ژمارەی بازنەکان نیە کۆمەڵێک رەهەندی تریشە.
هەڕەشەکان لەسەر کوردستان زیادی کردووە دەبێت یەککگرتوانە روبەڕوی ببینەوە.