ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ده‌رباره‌ی هه‌واڵێک گوايه‌ نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌يانراوێكدا باسى له‌ داواكارييه‌كى به‌ڕێز ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ‏كردووه‌ بۆ ناوبژيكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ‏ته‌واوى ناڕاست و دروستكراوه‌ و هيچ لێدوان و ڕاگه‌يه‌نراوێكی وا له‌ نووسينگه‌ى ‏ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌رنه‌چووه‌.

نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ‏

‏٢٠٢٢/٥/٢٢

ھەواڵی زیاتر