بۆ یەکەمجار بافڵ تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتی ناسێنرا

بۆ یەکەمجار، لەدوا دروستبوونی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی کە تائێستاش ھاوسەرۆکی یەکێتیە، بە سەرۆک ناسێنرا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا لەبۆ یەکەمجار، لەدوا دروستبوونی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی کە تائێستاش ھاوسەرۆکی یەکێتیە، بە سەرۆک ناوبرد.

لە گوتاریدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە 503 ئەفسەر و دەرچووی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان کرد و گوتیشی، “گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوە.” نێچیرڤان بارزانی داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و “دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت.” نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، “بۆ پاراستنی شانازی و رێز و خۆشەویستیی پێشمەرگە، دەبێت یەکبخرێتەوە،” دەشڵێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، “پێویستی بە کار و هەنگاوی خێرا و بەمتمانە هەیە.” داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کە “دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگرن.”

ھەواڵی زیاتر