شەپۆلێکی خەستی خۆڵبارین بەڕێوەیە

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی دیکەی بەهێزی خۆڵبارین ده‌بنه‌وه‌ و بەشێوەیەک كه‌ ئاستی بینین زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ئەوەش خراوەتە روو: كه‌شوهه‌وا له‌ نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مدا به‌ زیادبوونی خۆڵبارین گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ به‌شه‌كانی ڕۆژئاواوه‌ ده‌ستپێده‌كات کە كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما دەبێت، ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرایی خۆڵبارینه‌كه‌ له‌ 30 بۆ 40 كیلۆمه‌ترە له‌ کاتژمێرێکدا.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ڕۆژی دووشه‌مە دۆخه‌كه‌ سه‌ختتر ده‌بێت كه‌ ده‌گاته‌ 50 كیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا، كاریگه‌ریش له‌سه‌ر هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیکەی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان چوار تا پێنج پله‌، هەروەها رۆژی سێشه‌ممە دۆخه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر