گۆڕی لیای تەمەن ١٠ ساڵان ھەڵدەدرێتەوە و ڕەوانەی دادپزیشکی دەکرێ.
لیا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕوودایکدا گیانی لەدەستدا، دوو ڕۆژ دواتر باوکی ڕایگەیاند کە سەگ پەلاماریان داوە و کوشتوویانە.
دوای بلاوبونەوەی ھەواڵەکە، گومان لە مردنی لیا کرا، بۆیە بڕیاردراوە گۆڕەکەی ھەڵبدرێتەوە و تەرمەکەی ببرێتە دادپزیشکی بۆ دڵنیابوونەوە لە شێوازی مردنەکەی.