دیاردەی خۆڵبارین بە زمانێکی سادە

وەک ئاشکرایە دیاردەی خۆڵبارین لە ئەنجامی خێرابوونی ھێزی با دروست دەبێت لەسەر ناوچە ووشک و بیابانیەکان . کە لە ئەنجامدا ئەو بایە دەبێیتە ھۆی ھەلگرتنی چینی تەنکی سەرەوەی خاک لەو ناوچانە و گواستنەوەی بۆ ناوچەیەکی دیکە .

بەڵام ئەوەی گرنگە بزانین بریتیە لە شێوازی دروست بوونی با و زیادبوونی خێرایەکەی !

بەشێوەیەکی سادە با لە ئەنجامی گەرمبوونی چینە ھەوای نزیک لە رووی زەوی دروست دەبێت کە وا دەکات ئەو چینە ھەوایە بکشێت و بەرزببێیتەوە و پاشان ھەوای سارد جێگەی بگرێیتەوە .

کەواتە گۆرانکاری لە پلەی گەرمی ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروست بوونی با و خێرایەکەی .

بۆیە وەک دەبینین زۆربەی کات دیاردەی خۆڵ بارینی بەھێز کە لە ناوچەکەمان روو ئەدات لەو کاتانەیە کە بریتیە لە قۆناغی گۆرانکاری وەرزەکان بە تایبەتریش لە کۆتایی وەرزی بەھارو سەرەتایی ھاوین .
لە لایەکی دیکەوە ئەو ساڵانەی کە دابارین کەمبوە و بۆ ساڵی داھاتوو دیاردەکە زیاتر روو ئەدات بە مەرجێک ئەو گۆرانکاریە خێرایە لە پلەکانی گەرما دروست ببن .

بۆ نموونە : ساڵی پار بەگشتی بڕی دابارین وەک پێوست نەبوو کە ئەمە وای کرد بری شێی خاک لە ناوچە بیابانەکانی ناوەراست و خواروی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت . وە لە لایەکی دیکەوە لەم ساڵدا چەند جارێک بارستە ھەوای سارد یاخود فێنک لە کۆتایی وەرزی بەھار رووی لە ناوچەکەمان کرد کە ئەمەش بوە ھاندەرێکی باش بۆ دروست بوونی دیاردەی خۆڵبارینی بەھێز و دەکرێت بەردەوام بێت لە دووبارە بوونەوە تا ناوەراستی وەرزی ھاوین.

وەرگیراوە لە Hedi Science News

ھەواڵی زیاتر