ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان
لە ئێستادا قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەڕێوەبەراییەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بە دی دەکرێت
وە لە نێوانیشیاندا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی،بە هۆی سیستەمی پێدانی تابلۆی ستانداری
یە کگرتووی نوێ ، و گەرچی لە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ سەبارەت بە پرسی تابلۆی نوێ دا هاتووە و لە ماددەی سیانزدەیەم برگەی (١) تا کۆتایی هاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل شۆفێر یاخوود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەر پشک کراوە لە گۆڕێنی تابلۆ نوێیەکە واتا و بە مانایەکی دیکە گۆڕینی تابلۆی کۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نیە بۆ ئەوانەی کە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر نەچووە ، یاخوود کرداری بەناوکردن یان (تحویل) ناکەن وە لە ئێستادا و وێڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی لە بەش و هۆبە تایبەتمەندەکان لە تۆمار و I.T و تابلۆکان و پشکنین هەموو توانایان خستۆتە کار بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەڵام ئەوەش بە دی دەکەین کە هاوڵاتیانێکی زۆر و لە سەر لەبەیانییەوە و بەر لە دەستپێکردنی دەوامی رەسمی نۆرە دەبەستن بۆ بە دەست هێنانی تابلۆی نوێ کە زۆریان نە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە سەرچووە و نە کاری کڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە کە ئەمەش بۆتە مایەیی دروستکردنی قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد لە سەر بەڕێوەبەرایەتیمان و ئەو هاوڵاتیانەی کە بە فیعلی و یاسایی پێویستیان بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان .
لە بەر ئەوە چەندین کۆبونەوەمان ئەنجام داوە وە بە زووترین کات ژمارەی ئەفسەر و کارمەندی زیاتر دابین دەکەین و بە تایەبەتی بۆ بەشی تۆمار و پشکنین و گۆرینی تابلۆ و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە بەرنامە و پلانێکی نوێ کارەکان ڕای دەکەین وە ئەمڕۆش تا سەعات ٤ی ئێوارە بەردەوام کار بۆ هاوڵاتیان کراوە سەرەرای کۆتای هاتنی دەوامی رەسمیمان .
لە کۆتایدا زۆر سوپاسی هەماهەنگی و تێگەیشتنی هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و فەرمانەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە هاتوچۆییەکان .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی