ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگیی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر