پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناشڤێل کۆبوویەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ناشڤیل کۆبوویەوە.

پارێزگاری ھەولێر لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، کە سێشەممە 2022.5.17، لەچوارچێوەى سەردانەکەیاندا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، له‌گه‌ڵ جێم شولمه‌ن، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شارى ناشفیل کۆبوونەوە.

راشیگەیاند کە لەکۆبوونەوەکەدا، وێڕاى جەختکردنەوە لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، کورتە باسێکیان لەبارەى سەردانەکەمان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و پڕۆژەى دروستکردنى دەستە خوشکى لەنێوان شارى ناشڤێل و هەولێرى پایتەخت پێشکەشکرد.

ئاماژەی بەوەشدا کە لەلایەن خۆیەوە سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شارى ناشفیل، خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى شاندی پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمەریکا و شارى ناشڤیل نیشاندا و ئاماژەى بەمێژووی خەباتی میللەتی کورد دا و رۆلی کوردى بە گرنگ وەسفکرد کە بەشێکى سەرەکیە لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت.

ھەواڵی زیاتر