فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: کە “لێخۆشبوونی ڕێژەی %15ـی پێشینەكانی حكومەت كە لای هاووڵاتییانە، تا 6ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژكرایەوە.
بڕیاری درێژکردنەوەکە ئەم قەرزانەی خوارەوە دەگرێتەوە
پێشینەی خانووبەرە.
قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون.
بانکی خانووبەرە.
پێشینەی هاوسەرگیری.
قەرزی بچووک.
پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ.
پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری.