پارتی داوا لە ئەندامانی دەکات هێرش نەکەنە سەر یەکێتی

پارتی داوای راگرتنی “هێرشی راگەیاندن” و “زمانی زبر” دەکات لە ئەندامان و دەزگاکانی، دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و بانگەوازی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەموو لایەنەکان بە تایبەتی پارتی و یەکێتی لە جەژنی رەمەزان دا.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە “رێنوێنی”یەک دا کە ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، بۆ ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای پارتی ناردووە، داوا لە ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندنی دەکات کە “هێرشی راگەیاندن” و “زمانی زبر” لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر “لایەن و کەسایەتییەکان”، بە تایبەتی بەرامبەر “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکانی.” ئەمەش بۆ “رەچاوکردنی زەمینەیەکی گونجاوی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان.”

ھەواڵی زیاتر