ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستی چه‌قبه‌ستوویی “سیاسی و ئه‌منی” مه‌ترسیدار.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، “بۆ پاراستنی عێراق له‌م دۆخه‌یدا ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سته‌كه‌وته‌كان، هه‌ره‌سیان هێناوه”.
هۆشیار زێباری راشیگه‌یاند، “ره‌تی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه، دادگا له بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات، هاووڵاتیانیش یه‌كه‌مین زیانلێكه‌وتووی ئابووری و ئه‌منین”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “ئه‌وان د‌رك به مه‌ترسی دۆخه‌كه ناكه‌ن”.
زێباری له تویته‌كه‌یدا گوتی: “بۆ رزگاركردنی نیشتمان، پێویسته هه‌موو لا پێداچوونه بكه‌ن و هه‌نگاوێك بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه”.
k24