بزووتنەوەی گۆران: لە حکومەت نەکشاینەتەوە

لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

‎جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.
‎لەرێی ئەم رونکردنەوەیە بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاري کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار ئەکاتەوە.
‎هەر لێدوانێکی دیکە لەو بارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.

‎١١ی ٥ی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر