فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم وەڵامی چەند دەزگایەکی راگەیاندن دەداتەوە

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:

لە بارەی گلەیی هەندێکك دەزگای راگەیاندن، کە گوایا بانگهێشتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەت نەکرابوون، سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: کۆنگرەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیران هیچ جارێك بە بانگهێشتی فەرمی و نووسراو نەبووە تا بانگهێشتی فەرمی بۆ هەندێکیان بچێ و بۆ هەندێکیان نەچێت، پێشتریش ژمارەیەکی زۆری میدیاکان بانگکراون بە کەناڵی ئۆپۆزیسیۆنیشەوە، کە بەوپەڕی ئازادییەوە پرسیاریان کردووە. بەڵام لەبەر سنوورداری شوێن و کاتی کۆنفرانسەکە، ناکرێ هەرچی کەناڵ و سایت و پەیج هەیە لە کوردستان کە بە سەدانن بەشدار بن.

سەرچاوەکە گوتیشی: لینك و فریکوینسی پەخشی راستەوخۆی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، پێشتر بڵاودەکرێتەوە و دەخرێتە بەردەستی هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن. بۆیە نەهاتنی هەندێك کەناڵ هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت.

سەرچاوەکە هەروەها گوتی: ئەوەی جێی سەرسوڕمانە هەندێك لەو کەناڵانەی گلەییان کردووە، کە سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانن، پێشتر چەندین جار بەشداربوون و پرسیاریشیان کردووە، کەچی تەنانەت یەك دەقەشیان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە لە کەناڵەکانیان پەخش نەکردووە!!

ھەواڵی زیاتر