پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی (11ی ئایار/ مایۆی 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند، به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
– رەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پرۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق).
– خستنەڕووی بایەخ و گرنگیی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان – عێراق.