ئێران بە درۆن هێرشیکردە سەر بەرزاییەکانی دۆڵی روست

بەڕێوەبەری ناحیەی سیمیلان رایگەیاند، کاژێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ، ئێران لە رێگەی چوار درۆنەوە هێرشیکردە سەر بەرزاییەکانی گوندی دێگەی دۆڵی روست لە سنووری ناحیەی سمێلان.

چوار شەممە 11/5/2022 شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری ناحیەی سمێلان ڕایگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، ئەو ناوچانەی بەر بۆردومانەکە کەوتوون دوورن لە ئاوەدانی و لەم وەرزەی ساڵدا جووتیارو مەڕدار هێشتا نەچوونەتە سەر واری هاوینەیان.

هاوکات ئارام مودەڕیسی، گوتەبێژی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان رایگەیاند، درۆنەکان دەوروبەری بارەگاکانی ئەوانیان بۆردوومانکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

دۆڵی روست لە دەڤەری باڵەکایەتییە لە سنووری ناحیەی سمێلانی قەزای چۆمان، بە دووری 165 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر.

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر