یەکێتی بەرپرسێکی لە حیزب دەرکرد

ڕێزان شێخ دلێر، بە بڕیارێکی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پۆستی راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە دوورخرایەوە.

بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، کە رۆژی 09-05-2022 دەرچووە و کۆپییەکی دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) کەوتووە، لە کۆبوونەوەی کارگێرانی مەکتەبی سیاسی لە رۆژی 8-5-2022 و پاڵپشت بە ماددەی 12، خاڵی دووەم، بڕگەی (د) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی چوارەمین کۆنگرەی یەکیتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاردراوە بە “پلە داگرتنی هەڤاڵ (رێزان شێخ دلێر) لە راوێژکاری مەکتەبی سیاسی بۆ کاروباری ژنان و بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر