وەزارەتی کارەبا: وڵاتی کۆنگۆ سوود لە سیستەمی پێوەری زیرەکی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە شارلۆت کیسێم موتوال بریکاری وەزارەتی وزە، بەشی کارەبای کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ کرد، کە بە یاوەری شاندێکی باڵای بەرپرسان و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
کۆماری دێمۆکراتیکی کۆنگۆ لە هەوڵی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیدا جێبەجێ بکات، بەتایبەتی بەشی کڕینی کارەبا بە کارت و کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی کارەبا.

شاندی کۆنگۆ هەروەها بەشدارییان لە پریزێنتەیشنێکیان تایبەت بە پێوەری زیرەکی کارەبا و وزە نوێبووەکانی هەرێم کرد.
وەزارەتی کارەبا بە پرۆژەی پێوەری زیرەک توانیویەتی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 49% بۆ 39% کەم بکاتەوە.
تا ئیستا 87% پڕۆژەکە تەواو بووە.

ھەواڵی زیاتر