بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی دزیكردنی هاوشێوه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كانی (قەندیل، وەستا رەجەب و ئهسقلا)ی قه‌زای سۆران، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانیی سۆران له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بكه‌ری تاوانه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سۆران، دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانیی سۆران، له چەند حاڵەتێکی دزی هاوشێوە لە گەڕەکەکانی (قەندیل، وەستا رەجەب و ئهسقلا)، کە تێیدا برێك پارە و چەکێکی جۆری دەمانچەی (HS)ی کرواتی دزرابوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ حاڵەتەکان رێکخراو و تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەچڕی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکان دەستپێکرد و سەرئەنجام دوای شەونخونی و ماندوبونی تیمەکان بۆماوەیەکی درێژ توانرا بکەری سەرەکی دەست نیشان بکرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دادوەری لێکۆڵینەوە ئاگادار کرایەوە و بڕیاردرا بەده‌ستگیرکردنی تۆمەتبار و دوای دەستگیرکردنی دەست گیرا بەسەر چەکی دزراو و برێك پارە و چەند کەلوپەلێکی دیكه، تۆمەتبار لە وتەکانی دانی نا بەوەی کەسێکی دیكه‌ش له تاوانه‌كه‌دا هاوبەشی بووە، بۆیه بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری دووەمیش دەستگیرکرا و هەردووکیان بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عراقی راگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.