من ئەحمەد حسێن تۆفیق باوکی قوربانیانی کارەساتەکەی چەمچەماڵ داوا لەسەرجەم چین وتوێژەکانی هەرێمی کوردستان وعیراق دەکەم .ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر 9 بەیانی لەبەردەم نوسینگەی پەڕلەمانی کوردستان لەسلێمانی .دەرگای خوارەوەی پارکی ئازادی گردبونەوەیەک سازدەکەین بۆشەرمەزارکردنی بکەرانی ئەم کومەڵ کوژییەئامادەبونتان لەئازارەکانی ئێمەی کەس وکاری شەهیدەکان کەم دەکاتەوەو ڕۆحی شەهیدەکان ئاسودەدەکات .
داواکارین لەهەموولایەنەکانی
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و
مامۆستایانی ئاینی و
ڕۆشنبیران و
ڕۆژنامەنوسان و
پیاوماقوڵان و
سەرجەم لایەنەسیاسیەکان و
سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
ئامادەبونتان ڕۆحی شەهیدەکانمان ئاسودەدەکات
باوکی شەهیدەکان .ئەحمەد حسێن تۆفیق