ساڵانی رابردوو لە بەفر و لە بەهار و هاوین سەردانی گۆمی فێلاوم کردووە بەڵام هیچ کات وەکو ئەم دوو هەفتەیەی پیشوو ئەو سروشتە ڕووبەڕووی کارەساتی ژینگەیی وا نەبۆتەوە.
لە دووەم ڕۆژی جەژن و سێیەم ڕۆژیدا بەهەزاران گەشتیار هاتن بۆ سەردانی ئێرە. ئەو کارەستانەی کە من بەدیم کردن و لە دووتوێی بەرنەمای #گەشتوان خستومەتەڕوو کە ئەم پێنجشەممەیە لە کەناڵی #K24 پێشکەش دەکرێت.
خەڵك و گەشتیار و ئیدارەی ناوچەکە تا ئێستا هەر وا تێگەیشتوون کە ژینگە تەنها بریتییە لە دەبە فڕێیان یان فڕێنەدانی و پاککردنەوەی، بەلام ئەو مەترسییە گەورەیەی کە تا ئێستە پاسە زۆرە گەشتیارییەکان کە گەشت ڕێکدەخەن بۆ ئەو ناوچەیەو ئەو سەردانیکەرە بەلێشاوەی کە ڕوو لەوێدەکەن ئەم مەترسییە گەورانە بۆ ئەوێ دروستدەکەن:
- ئێستا نەک هەفتانە بگرە ڕۆژانە بە هەزاران خەڵك کە یەکی دوو پێی هەیە واتە 2000 پێ ئەوو گژ و گیا و گوڵ و جانەوەرە ووردانە بە پێکانیان لەناو دەبەن کە بەسەریا دەڕۆن.
- زۆربەی گەشتیاران بە جەماعی بەردەوام بە شەو و ڕۆژ هەڵپەڕکێی لەسەر دەکەن کە ئەمەش وادەکات ئەو گژوگیا و زیندەوەرە سوودبەخشانە لەناو بەرن و زەوییەکە دەکوتنەوە بە پێکانیان و چیتر بۆ ساڵی داهاتوو گیا لەو شوێنانە ناڕوێتەوە.
- هەندێک لە گەشتیاران لەسەر مقەڵی خواردن دروست دەکەن ئەوەش جێی دەستخۆشییە، بەڵام هەندێکی تریان لەسەر گژوگیاکە ئاگریان کردۆتەوە بەوەش نەوەستاون ئەرزەکەشیان بۆ چاڵ کردووە بۆیە با نەیگرێتەوە و ئاگرەکەیان جوان بگەشێتەوە، ئەمەش وایکردووە دیمەنی ئەو ناوچەیە لە پاشماوەی جەنگێک دەچێت کە سەدان بۆمبی پیا تەقی بێت.
- گەر دیقەتی تەواوی وێنەکان بەن کەلەدوورەوە گرتوومە تەواوی ئەو زەویانە دەبینن کە لەباتی گژوگیا بووە بە قوڕ و خۆڵ و چیتر ئەوشوێنانە ئاستەمە گیای تیا بڕوێتەوە.
- لە دووەم ڕۆژی جەژن ئیدارەی ناوچەکە فیستیڤاڵیان تیاڕێکخست بۆ هاندانی گەشتیاران کە ڕوو لە گۆمی فێلاو بکەن. بەڕای من نەدەکرا ئەوەیان بکردایە تا پلان و بەرنامەی ژینگەیی و زانیاری لەسەر چۆنێتی ڕێکخستنی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە لەڕووی ژمارە و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ناوجانە بکردایە، هاندانی گەشتیاران بەبێ بەرنامەی دروست ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە و دەکەوێتەوە. لە میانەی دیبەیتی بەرنامەکەشم کە قسەم لەگەڵ کردن بەداخەوە پلانیان نەبوو لەو ڕووەی کە شیم کردۆتەوە لەم خاڵانە.
- ڕؤژی هەزاران کەس دوای خواردنی ژەمە قورسەکانیان، میز و پیسایی زۆر لە چواردەوری گۆمەکە دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرەها کرم و مێروو و مەگەزی زیانبەخش کە نەخۆشی ترسانک دەگوازنەوە بۆ گەشتیاران و سەردانیکەرانی ناوچەکە، ئەمە بێ لە بۆنە ناخۆشەکەی لە هاونیدا.
- وابڕوات ساڵانی داهاتوو تەنها گۆمێکی بۆگەن و چواردەورێکی خۆڵاوی پڕ لە تەپوتۆز دەمێنێتەوە، دواتریش وەکو گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ و جوندیان و وەرتێ و ناوچەکانی دیکە، چواردەوری گۆمەکە دەکەن بە کۆنکرێت و کەپری لە بلۆک دروستکراو و مشەما شینەکە و دوکانی عەینەک و شەپقە و مەسینەو نەعلی لاستیک. دەڵێن خزمەتگوزاریمان گەیاندە گۆمی فێلاو.
- سناپچات و ستۆریی قوڕی کرد بەسەر هەموو ژینگەی کوردستان.