ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لەندەن، پێشوازی لە سێر جۆن مێجەر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.