ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ جێرەمی کوین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە گەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش وسەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر