بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/4/2022، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند، کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گەشتیارانی ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوای بەغدا، هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی”.