پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردن کە لە کەرکووک و سۆرانەوە داواکراوبوون

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك‌و قه‌زای‌ سۆران داواكراوبون.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو نوسراوی‌ دادگای‌ قه‌زای‌ سۆران‌و دادگای‌ كه‌ركوك گه‌یشته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ گومان ده‌كرا دوو تۆمه‌تباری‌ داواكراو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 446 و 440 له‌یاسای‌ سزادان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و به‌ره‌و شاری‌ سلێمانی‌ هه‌ڵاتبن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.
سه‌ره‌نجام توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ه، ق، ع) له‌دایكبووی‌ 1961 كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ سۆرانه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 داواكراو بووه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (پ، أ، أ) له‌دایكبووی‌ 1985 كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 440 داواكراو بووه‌ به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و دوای‌ ته‌واوبونی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و دوو شاره‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر