مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر