هه‌ولێر.. بە تۆمەتی مەی خواردنەوە لە باخچەیەکدا شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ پاركێكى نێو گه‌ڕه‌كى (هه‌ڤاڵان)ى هه‌ولێر، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانیان خواردبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/4/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ڕ. م. م)، (ک. ج. ع)، (ف. م. م)، (ک. ک. ح)، (هـ. ع. ڕ) و (ف. ع. ع)، دەستگیر کرد، بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحوولییەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شێڤرۆلێت ئۆپتڕا) و ماددەکحولییەکاندا گیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.

ھەواڵی زیاتر