پێكهاته‌كان دژی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستنه‌وه‌

پێکهاتە ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ په‌رله‌مان 11 كورسی كۆتایان هه‌یه‌، دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستكارییه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنن، كه‌ ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان و بێبه‌شكردنیان بێت له‌ په‌رله‌مان.

ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كان، داوا ده‌كه‌ن ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ و سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌ یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ بگۆڕدرێت بۆ فره‌ بازنه‌یی و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێت.

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و سکرتێری پەرلەمان، مونا قاوه‌چی  رەتیدەکاتەوە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرابێت، کە دانیشتن ئەنجام نەدات تا فراکسیۆنەکان دەگەنە رێكکەوتن.

ئه‌و پڕۆژه‌ هه‌موارانه‌ی ئاماده‌ كراون، كورسی كریستیانه‌كانی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش كردووه‌ و دوو كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی و دوو بۆ دهۆك و یه‌ك كورسی بۆ هه‌ولێر. ئه‌م پێشنیازه‌ش له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی كلدان، سریان، ئاشووری ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

k24

ھەواڵی زیاتر