شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت و گازەوە دەکەن.  شاندەکە هەمان شاندی پێشووتر دەبێت کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە دانووستاندا بوون،  وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: حکومەت بەردەوام دەبێت لە پێداگریکردن لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “پێشتریش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگامان واڵابووە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، دانووستانی شاندەکەمان لەگەڵ بەغدا درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە کە لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ بەغدا دەستمان پێکردووە”.

گوتیشی: “بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات، یەکێک لە تەوەرکانی گفتوگۆ لەگەڵ شاندی عێراق، پرسی نەوت دەبێت، هەمان ئەو شاندە دەبێ کە پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە”.

K24

ھەواڵی زیاتر