ڕاگەیەنراوێک لە دژە تیرۆرەوە

سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر