زانا مەلا خالید: دوایین ھەڵویستمان دەربارەی ھەڵبژاردن رادەگەیەنین

زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی:
سبەی سێشەممە ٥ی ٤ی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ کۆ دەبینەوە و بۆ ڕای گشتی و هاونیشتمانیانیشی ڕوون دەکەینەوە و دواتر بەیاننامەمان دەبێت و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسییش ئەنجام دەدەین.
تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوە بوو لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و، لە ١ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، شایەدیش ئەوەیە کە جەنابی نێچیرڤان بارزانی، کاتەکەی دیاری کرد و سەرۆکی حکوومەت پێداویستییەکانی دابین کرد.
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان نەرمیمان نواند بۆ ئەوەی کۆمسیۆنەکە وەک خۆی کارا بکرێتەوە، بەڵام ئێستا ماوەیەکی زۆر کەم، نزیکەی شەش مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئینجا فراکسیۆنی یەکێتی هاتووە پڕۆژەیەک پیشکەش دەکات بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، ئەمە خۆی لە خۆیدا هێنانەوەی بیانووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، بەڵام ئێمە پێداگرین کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هیچ کۆسپێک بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دروست نەکرێت.

ھەواڵی زیاتر